
ئارین بۆ ڕیکلام
بۆ کاری حەرفی بارز و تابلۆی مۆدێرن
دوای ئەزمونی چەندین ساڵ لەو بوارە، بە دروست کردنی کاری حەرفی بارز و تابلۆی مۆدێرن هاوکارتانین بۆ زیاتر ناساندنی کۆمپانیا و بڕاندەکانتان.
- +20
- ساڵ شارەزایی
- +500
- پڕۆژەی تەواوکراو
- 4
- جۆری ئامێری پیشەسازی

ARIN
جیهانێک بۆ حەرفی بارز و تابلۆی مۆدێرن

شەپۆل احمد محمود
خاوەن و دامەزرێنەر
خاوەنی بیرۆکەی دانانی کۆمپانیای ئارین بۆ ڕیکلام، کە ساڵانێکی زۆرە وەک کارەکتەرێکی ناسراو لەو بوارەدا کار دەکات و بە ئەزمونی ڕابردووی و ماندوونەبوونی لەو بوارەدا، ئێستا لە مەیدانی کاری تابلۆسازیدا کەسێکی سەرکەوتوو و دیارە.
ناونیشان
ڕانیە، سەروی ترافیکی گەڕەکی نەورۆز
- 1
2003
شەپۆل احمد وەک خۆشنووس و وێنەکێش کاری کرد و بە هونەری دەست کاری تابلۆسازی و نووسین و وێنەکێشی ئەنجام دا.
- 2
2010
چاپخانەی دانا و کاری چاپی سەر کاغەز و فلێکس دەستی پێکرد، دواتر جیهازی چاپی ئۆفسێت و پرینتەری دانا.
- 3
2016
جیهازی چاپی فلێکسی دانا و کارەکەی گەورەتر کرد بە ناوی چاپخانەی شەپۆل، دواتر دەستی کرد بە کاری تابلۆی حەرفی بارز.
- 4
2024
کاری تابلۆسازی حەرفی بارزی گرینگی پێدا لە ژێر ناوی ( ئارین بۆ ڕیکلام ) و تا ئێستا بەردەوامە.
جۆرەکانی تابلۆی بارز
چەشنێکی فراوان لە چارەسەری ڕیکلامی بۆ بازرگانی و بەرهەمەکانت.


لایت بۆکس

پایلۆن
هەنگاوەکانی دروست کردنی تابلۆی بارز
حەرفی بارز چییە؟
حەرفی بارز یەکێکە لە پانێڵە نوێ و سەرنجڕاکێشەکانی پیشەسازی دروستکردنی تابلۆی ڕیکلامی، کە حەرفەکان لە ماددەی ئەکریلیک دەبڕدرێن بە جیهازی لەیزەر یان سی ان سی و دواتر تەواو دەکرێن.
بڕین
ئەکریلیک بە جیهازی لەیزەر یان سی ان سی دەبڕدرێت و ئامادە دەکرێت بۆ هەنگاوەکانی دواتر.
لەف کردن
بە ئامێری بێندینگ مەشین حەرفەکان تا بەرزی ٦ بۆ ٨ سانتیمەتر لەف دەکرێن، بە ماددەی ئەلەمنیۆم، پلاستیک یان چلنیۆم.
بڕینی فووم
بنچینەی هەر پیتێک لە ماددەی فووم دەبڕدرێت کە دواتر ڕووناکی لیدی لەسەر جێگیر دەکرێت.
بۆکس
ئامادەسازی بۆکس لە تەختە، ئاسن یان ئەلیکۆبۆن دروست و فرێز دەکرێت بۆ تەواوکردنی کارەکە.
بە باشترین ئامێرەکان کار دەکەین
ئامێرە پیشەسازییە مۆدێرنەکان کە وردی و کوالیتی بەرز دەستەبەر دەکەن.

CNC Machine

Bender Machine

Fiber Machine

Laser Machine
هەندێک لە پڕۆژەکانمان
نموونەیەک لە کارە تەواوکراوەکانمان بۆ کڕیارانی جۆراوجۆر.
نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاری ئارین بۆ ڕیکلام لە نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت.
براند ئیلیکترۆنیک
دروستکردن و دانانی تابلۆی حەرفی بارز بۆ براند ئیلیکترۆنیک.
ستافی ئارین بۆ ڕێکلام
تیمێکی پسپۆڕ کە هەر کارێک بە وردی و خۆشەویستی ئەنجام دەدات.

شەپۆل احمد محمود
بەڕێوەبەر

ئارین شەپۆل احمد
دیزاینەر

گۆڤان ڕابەر محمود
حەرف ساز

ڕەها علی سعید
کاری بڕین و لەیزەر
